كۆلێژی زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كان گفتوگۆی نامه‌ی ماسته‌ر ئه‌نجام ده‌دات
له درێژه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی كۆلێژی زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانکۆی هەڵەبجە له پێناو پێشخستنی بواری زانست و ئه‌كادیمیا له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ، گفتوگۆی نامه‌ی ماسته‌ری ئه‌نجامدا .
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2024/2/6 به‌شی بنه‌ماكانی ئاین سه‌ر به كۆلێژی زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه گفتوگۆی نامه‌ی ماسته‌ری خوێندكار(محسن محمود سلێمان) ئه‌نجامدا. ماسته‌رنامه‌كه به‌ناونیشانی (منهج الامام الكواشی فی أسماء و الصفات من خلال تفسیره التخلیص فی الفسیرالقران العزیز) له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی باڵاوه به سه‌رۆكایه‌تی پ.د. عباس علی سلیمان ، له زانكۆی صلاح ا‌لدین و ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌ك له به‌رێزان (پ.ی.د. ناصح كریم عبدالله له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ، پ.ی.د. محسن جلال رشید له زانكۆی سلێمانی ، پ.ی.د. ئاوات صالح عبدالله له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه) گفتوگۆ كرا. پاش گفتوگۆیه‌كی تێر و ته‌سه‌لی زانستی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ماسته‌ر نامه‌ی خوێندكاری ناوبراو له لایه‌ن لیژنه‌ی گفتوگۆوه په‌سه‌ند كرا.
به‌ناوی كۆلێژی زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز (محسن محمود سلێمان)ده‌كه‌ین .