بەشی ڕاگەیاندن گەشتێکی مەیدانیی – زانستی بۆ خوێندکارانیان ئەنجـام دەدات

Hums - UoH
January 21, 2024
Media1
بەمەبەستی زیاتر ئاشناکردنی خوێندکارانی بەشەکە، بە بواری میدیا و پراکتیککردنی بەشێک لە وانەتیۆریە زانستییەکان ، بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی هەڵەبجە، گەشتێکی زانستی بۆ سەرجەم خوێندکارانی بەش ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ ١٨ـی ١ـی ٢٠٢٤ لەچوارچێوەی گەشتێکی زانستیدا بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتی بەشی ڕاگەیاندن سەر بە کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە، و ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەشەکە، خوێندکارانی ھەرچوار قۆناغی بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان سەردانی کەناڵەکانی ( سەربە مەکتەبی راگەیاندنی (ی.ن.ک) ، NRT، پەیام)یان کرد.
سەرەتا بەرێز لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی (ی.ن.ک) ھاوڕێ لەگەڵ بەرێوەبەری کەناڵەکان، وێڕای پێشوازیی گەرم لە خوێندکاران، پشتیوانی و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ ھەماھەنگیی زیاتری نێوان زانکۆی ھەڵەبجە و کەناڵەکانی سەربە بۆردی راگەیاندن بۆ پێشخستنی توانای خوێندکارانی بەشی راگەیاندن.
پاشان خوێندکاران لەنزیکەوە ئاشناکران بە شێوازەکانی کارکردن لە ژوورەکانی ھەواڵ و بەرھەمێنانی رۆژنامەوانی لە کەناڵەکانی (سەتەلایتی گەلی کوردستان، دەنگی گەلی کوردستان، مالپەڕی PUKmedia، کەناڵی المسری، چاپخانەی مەکتەب و بڵاوکراوەی المرصد).
خوێندکاران بەمەبەستی زیاتر ئاشنا بوون بە شێوازو ڕەوشی بەڕێوەبردن لە کەناڵەکان ، سەردانی مەیدانیی هەریەک لە کەناڵەکانی NRTو کەناڵی ئاسمانیی پەیامیان کرد، و لەلایەن کارمەندان و بەڕێوەبەرانی یەکە ئیداریەکانی ئەو دوو دەزگایەوە بەگەرمی پێشوازی کران.
هەریەک لە بەڕێوەبەرانی کارگێڕی و بەرپرسی پەیوەندیەکانی ئەو دەزگایانە بە وردی باسیان لە پەیکەری بەڕێوەبردن لەدەزگاکانیان و چۆنیەتی داڕشتنی ئەرکی کارمەندان بەڕێوەچونی ئیش و کارەکان کرد.
خوێندکارانیش بە سەرنج و تێبینیەکانیان ، گرێ و گۆڵ و ناڕونیەکانی ئەو بوارانەیان بۆ ڕون بویەوە. و لای خۆیانەوە سوپاسی سەرۆکایەتی بەش و مامۆستایان و دەزگاکانیان کرد، بۆ ئەنجامدانی وەها گەشتێکی جێی بایەخ و بەسوود
chevron-down