هۆشیاری سەبارەت بە کۆچی یاسایی و مەترسیەکانی کۆچی نایاسایی و دەرەنجامەکانی

Hums - UoH
January 21, 2024
Koch1
لە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجـە ، هەڵمەتی ” هۆشیاری سەبارەت بە کۆچی یاسایی و مەترسیەکانی کۆچی نایاسایی و دەرەنجامەکانی ” گەنگەشە کران
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٠٢٤/١/١٠ لە هۆڵی تایەر بەگی جاف لە بینایەی کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە سیمینارێک سەبارەت بە کۆچی گەنجان بەڕێوەچوو.
سیمینارەکە بە ئامادەبونی ڕێزدار ڕاگر و بەشێک لە مامۆستا و خوێندکارانی کۆلێج لەلایەن ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت(CDO) لەژێر ناونیشانی : کوچی یاسایی و مەترسیەکانی کۆچی نایاسایی و دەرەنجامەکانی بەڕێوەچوو. لە سیمینارەکەدا دیارترین ڕێکارەکانی کۆچ کردنی یاسایی ، و لایەنە ئەرێنیەکان ، و دیاردەی کۆچی نایاسایی و لەمپەر و گرفتەکانی ئەو جۆرەی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات باسی لێوەکرا.
سیمینارەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاکردنەوەی گەنجانە سەبارەت بە مەترسیەکانی کۆچی گەنجان کە لەلایەن ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) بەهاوکاری سەنتەری نێودەوڵەتیی بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی کۆچ (ICMP) و سەنتەری سەرچاوەکانی کۆچی کرێکاران (MRC) جێبەجێ دەکرێت ، کە ئامانج لەم هەڵمەتە هۆشیار کردنەوەی گەنجانە لە مەترسیەکانی کۆچی نایاسایی. کەمپەینەکە هانی گەنجان دەدات بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان و دوورکەوتنەوە لە کۆچی پڕ مەترسیی نایاسیی.
chevron-down