نامەی ماستەری خوێندکار (دنیا صلاح قادر)

Hums - UoH
January 21, 2024
Tez1
گفتوگۆی ئەکادیمی و زانستیەکان لە کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجـە بەردەوامـن
ئەمڕۆ ٥شەممە ٢٠٢٣/١٢/٢٨گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری بەشی مێژوو کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە هۆڵی طاهر بەگی جاف ئەنجامدرا.
ناوەڕۆکی گفتوگۆکە تایبەت بو بە نامەی ماستەری خوێندکار (دنیا صلاح قادر)بەناونیشانی (ڕۆڵی ژن لە بواری پزیشکی لە شارستانی ئیسلامیدا 1_١٣٢ک/٦٢٢_٧٤٩ز). لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
1ـ پ.د. زرار صديق تۆفیق لە زانکۆی دهۆک ، وەک سەرۆکی لیژنە.
2ـ پ. ی. د. صالح أمین عزیز لەزانکۆی هەڵەبجە ، ئەندام.
3ـ پ. ی. د. هەمزە کاکە یاسین لە زانکۆی سۆران ئەندام
4ـ پ. ی. د. حسین محمد صالح لە زانکۆی هەڵەبجە ئەندام و سەرپەرشتیار
دوای گفتوگۆیەکی زانستی تێر و تەسەل ، نامەکەی پەسەند کرا.
chevron-down