گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار(جـلال اورحمـن یوسف)

Hums - UoH
January 21, 2024
Tez7
کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکان ، لە چنینەوەی دەستکەوتە زانستیەکانی بەردەوامە
لەهەنگاوێکی دیکەی زانستیدا ، کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەکان-زانکۆى هەڵەبجە گفتوگۆی نامەی ماستەری لەبەشی بنەماکانی ئاین کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/١٢/٢٧ گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار(جـلال اورحمـن یوسف) بەناونیشانی(المدارس الدینیة و دورها فی مواجهة التطرف العقدی مدارس حلبجة نموذجـاََ) کرا.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لە بەڕێزان (پ.د. حسن حالد مصطفی ، لە زانکۆی صلاح الدین وەک سەرۆکی لیژنە ، پ.ی.د. عدنان عبدالقادر کامل ، لە زانکۆی سلێمانی ، وەک ئەندام ، پ.ی.د. صلاح نجیب عبدالرحمن ، لە زانکۆی هەڵەبجە وەک ئەندام ، و پ.ی.د. عمر حمەرشید ٲحمد ، وەک ئەندام و سەرپەرشتیاری نامەی ماستەر)
پاش گفتۆگۆیەکی تێرو تەسەل لەلایەن بەڕێزان لیژنەی گفتوگۆوە ، نامەی ماستەر بە پلەی نایاب پەسەند کرا، و بڕوانامەی ماستەر بەخشریە ناوبراو.
chevron-down