گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار(احمد محمد احمد)

Hums - UoH
January 21, 2024
Tez8
کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکان ، مەڵۆیەکی دیکە دەنێتە سەر خەرمانی زانست لەزانکۆی هەڵەبجە
کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەکان-زانکۆى هەڵەبجە لەهەنگاوێکی دیکەی زانستی خۆیدا گفتوگۆی نامەی ماستەر لەبەشی بنەماکانی ئاین کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/١٢/٢٦ گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار(احمد محمد احمد) بەناونیشانی (منظومة شریفة فی بیان فرقة ناجیة -مخطوطة- للشیخ عبدالكریم المدرس ) کرا. لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لە بەڕێزان (د.قاسم غفور حسن ، لە زانکۆی صلاح الدین وەک سەرۆکی لیژنە ، د. ناصح فتاح نصرالله ، لە زانکۆی سلێمانی ، وەک ئەندام ، د. احمد جمیل علی ، لە زانکۆی هەڵەبجە وەک ئەندام ، و د.رسول حسن رسول ، وەک ئەندام و سەرپەرشتیاری نامەی ماستەر)
پاش گفتۆگۆیەکی تێرو تەسەل لەلایەن بەڕێزان لیژنەی گفتوگۆوە ، نامەی ماستەر پەسەند کرا و بڕوانامەی ماستەری پێبەخشرا.
chevron-down