بۆ یەكەمجار لە زانكۆی هەڵەبجە سیستمێکی داتابەیس بۆ بەڕێوەبردنی گەنجینە لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان دادەنرێت

UoH Hums - Admin
August 13, 2023

بۆ یەكەمجار لە زانكۆی هەڵەبجە سیستمێکی داتابەیس بۆ بەڕێوەبردنی گەنجینە لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان دادەنرێت

بە مەبەستی بە ئەلیکترۆنی کردنی یەکە کارگێڕیەکانی كۆلێجمان، سیستمێکی داتابەیس بۆ بەڕێوەبردنی گەنجینەی كۆلێجمان دادەنرێت، ئەم پرۆژەیە بە سود وەرگرتن بووە لە خوێندکاری بە توانای مەشقی هاوین (محمد جهان بەخش) و بە سەرپەرشتی و ڕێنمایی مامۆستای كۆلێجمان (م.ی بەشدار عبدالرحمن محمد)، سیستەمەكەش بریتیە لە هەڵگرتن و پاراستنی داتاکان لە داتابەیسێک و ڕێکخستنی کارەکانی ڕۆژانەی گەنجینە، ئەم سیستەمە لە چەند بەشێک پێکهاتووە، کە گرنگترینیان
بکات (Back-Up) ١. بەشێک بۆ بەڕێوەبەر کە بتوانێت زانیاریەکان
٢. بەشی زیادکردن، بۆ زیادکردنی هەر کاڵایەک بۆ هەر بەشێکی کۆلێژ یان هۆبەیەک
٣. بەشی گەڕان، گەڕان بەپێی بەروار و بەش و ناوی کاڵا، وە چاپ کردنی ئەو بەشەی کە دەتەوێت. ئەم بەشە زۆر ئاسانکاری دەکات بۆ دۆزینەوەی سەرجەم ئەو کاڵانەی کە هەیە، لە سەر هەر بەشێک تۆمار کرابێت
٤. بەشی داواکاری، بۆ داواکردنی هەر کاڵایەک و پاراستنی فایلی داواکاریەکە، کە دواتر زۆر ئاسانکاری دەکات بۆ دۆزینەوەی فایلی داواکاریەکان
٥. بەشی نوێکردنەوە، بۆ نوێکردنەوەی زانیاریەکان

بەناوی ڕاگرایەتی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكانەوە سوپاس و دەست خۆشی لە هەریەک لە بەڕێزان (محمد جهان بەخش) خوێندکاری بە توانا و جێبەجێکاری سیستەمەکە و (م.ی بەشدار عبدالرحمن محمد) سەرپەرشتیار و خاوەنی بیرۆکەی سیستەمەکە دەکەین

chevron-down