بەشى مێژوو ماستەرنامەى خوێندکاری خوێندنی باڵای گفتوگۆکرد

UoH Hums - Admin
October 22, 2022

چالاکى ئەکادیمى: بەشى مێژوو دووەمین ماستەرنامەى گفتوگۆکرد

ڕۆژى پێنج شەممە کاتژمێر دەى سەر لە بەیانى لە هۆڵى تایەر بەگى جاف لە کۆلیجى زانستە مرۆڤایەتیەکان گفتوگۆى ماستەرنامەی خوێندکار (شەماڵ احمد محمد) خوێندنى باڵا/ سەدەکانى ناوەڕاست بە ناونیشانى (دکتۆر حسام الدین على غالب نەقشبەندى ژیاننامە و بەرهەم و میتۆدى لە نووسینەوەى مێژوودا) بەڕێوەچوو

لیژنەى گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان

پ.د. قادر محمد حسن زانکۆى سەڵاحەدین سەرۆکى لیژنە

پ.د. ئاراس فەریق زەینەڵ زانکۆى سلێمانى ئەندام

پ.ى.د. نەریمان عبداللە على زانکۆى هەڵەبجە ئەندام

پ.د. شوان عوسمان مستەفا زانکۆى سلێمانى ئەندام و سەرپەرشتیار

دواى ئەنجامدانى گفتوگۆیەکى ورد و ئەکادیمى بۆ ماوەى چوار کاتژمێر، نامەکە پاش ئەنجامدانى چەند گۆڕانکارییەک وەرگیرا

chevron-down